دوێنێ شەو چی گوزەرا؟
بەغدا هەڕەشەی راگرتنی کۆڕەک دەکات و ترەمپیش لە قسەکردن ناکەوێ
ژووری هەواڵ
کورت و پوخت گرنگترین رووداو و پێشهاتەکانی دوێنێ شەو لە کوردستان، عێراق و جیهان لێرەوە بزانە؛
شەوی رابردوو ئاگر لە نهۆمی چوار و پێنجی لالاڤ ئێرپۆرت بەرامبەر فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە چوار کەس سووتان و لە ژێری چاودێری پزیشکیدان.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق کاری کۆڕەک تیلیکۆم رادەگرێت و سامانەکانی سڕ دەکات، بەهۆی پێشێلکردنی گرێبەستەکانەوە.
کۆڕەک تێلیکۆم؛ سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەکە هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستی تەسویەیە (عقد التسوية) کە لە نێوانیاندا واژۆ کراوە.
مەسرور بارزانی بۆ کەناڵی جەزیرە: هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە بنکەی سەربازیی هەریر نییە و ماوەی 10 ساڵیش دەبێت بنکەکە چۆڵە، ئەو کەسانەشی دەیکەنە ئامانج تەنیا شوێنێکی چۆڵ دەکەنە ئامانج.
مەسرور بارزانی بۆ کەناڵی جەزیرە:بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێم بیانوو نییە بۆ کردنە ئامانج و هەرێمی کوردستان بەشێک نین لە ململانێکانی ناوچەکە، زیاتر لە هەزار هێرشی موشەکی و درۆنی رووبەڕووی کوردستان بووەتەوە و زیانی گیانی و ماددی هەبووە.
مەسرور بارزانی بۆ کەناڵی جەزیرە:داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم چەک بگەڕێنێتەوە ژێر دەستی خۆیی و هەڕەشەکان بۆ ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ رابگرن، بەرژەوەندی عێراق لە سەروو هەموو شتێکەوەیە.
موحسن رەزایی بە مەرسومی موجتەبا خامنەیی وەک ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەستنیشان کرا.
ترەمپ: ئێمە بە هێمنی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین و ئێران لە دۆخێکی ئابووریی زۆر خراپدایە و پارەی نییە موچەی سەربازەکانی بدات.
میدیای روسی:بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە پیشەسازی و مەدەنییەکان لە شارۆچکەی نیژنکامسک لە روسیا.
میدیای یەمەنی: هێزەکانی حکومەت لە یەمەن رووبەڕووی چەند درۆنێکی دوژمنکارانە بوونەتەوە لە ئاسمانی شارۆچکەی مەخا.
ئەکسیۆس: واشنتن و نێوەنگیرەکان داوا لە حەماس دەکەن دەست بکات بە داماڵینی چەکەکانی.
ئەکسیۆس: واشنتن هیچ کێشەیەکی لەگەڵ لێدوانەکانی نەتانیاهۆدا نییە تا ئەو کاتەی بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی داواکارییەکان، بەتایبەت راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر غە*ززە.
رۆیتەرز: نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمریکی زیاتر لە دۆلارێک بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی نادیاری لە کردنەوەی دووبارەی گەرووی هورمز.
سێنتکۆم: زیاتر لە 20 کەشتی جەنگی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەیان پێکراوە بۆ پشتیوانیکردنی ئەرکە سەربازییەکان، لەوانەش جێبەجێکردنی توندی گەمارۆی ئەمریکا لەسەر ئێران.
سێنتکۆم: تا 9ـی ئاب، رێڕەوی 55 کەشتی بازرگانیمان گۆڕیوە، دوو کەشتیمان لەکارخستووە و چووینەتە سەر دوو کەشتی تر بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی فەرمانەکان.