دوێنێ شەو چی گوزەرا؟
لە بۆریە شکاوەکەی سلێمانییەوە تا ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل
ژووری هەواڵ
خەوتبوویت و لە هەواڵەکان دابڕاویت، هەموو ئەوەی شەوی رابردوو روویدا و پێویستە بیزانیت لێرەیە؛
📌بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی؛بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای زیاتر لە 19 کاتژمێری بەردەوام توانرا کاری چاکردنی بۆری هێڵی دوو ئاوی دوکان – سلێمانی تەواو بکرێت و بڕیارە کەمتر لە دوو کاتژمێری تر ئاو بگاتەوە ماڵی هاوڵاتیان.
📌 ئەحمەد جبووری (ئەبو مازن)، پەرلەمانتاری عێراق و سەرۆکی حزبی جەماهیر و پارێزگاری پێشووی سەلاحەدینیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا.
📌عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی چەکداری رادەگەێنێت کە پلانیان دانابوو لەڕێگەی درۆنەوە هێرش بکەنە سەر هەندێک ئامانجی دیاریکراو.
📌بە گوێرەی راگەیەندراوێکی هاوبەشی هەردوو حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە بە چوار درۆن لە ناوچەی بانەگەورەی زرگوێز و کەمپی سورداش لە نزیک دوکان هێرشکراوەتە سەر بنکەکانیان، بەڵام جگە لە زیانى مادى، زیانى گیانیى نەبووە.
📌وەزارەتی وزەی سعودیە: تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرێکیان کوژاندەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە دامەزراوەکانی سەر بە پاڵێوگەی ئارامکۆ لە جازان کەوتبووەوە.
📌هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر ئەو رێککەوتنە بەرگرییەی کە تورکیا لەگەڵ سعودیە و پاکستان واژۆی کردووە دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەک ئامانجی لێدانی ئێران نییە، و هیچ لایەنێک وەک ئامانج سەیر ناکرێت، تا ئەو کاتەی هێرش نەکاتە سەر وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنەکەدا.
📌هاکان فیدان؛ پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە دەریای سووردا پەیوەندیی راستەوخۆی بە بەرژەوەندییەکانی تورکیاوە هەیە، لەبەرئەوەش پێویستە تورکیا بەشێک بێت لەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەی کە بە سەرۆکایەتیی سعودیە پێکهێنراوە.
📌سێنتکۆم: رێگە بە تێپەڕبوونی زیاتر لە 30 کەشتیی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ بەندەرەکانی ئێران دراوە.
📌سێنتکۆم: لە سەرەتای دەستپێکردنی گەمارۆدانی ئێرانەوە، رێڕەوی 53 کەشتی گۆڕدراوە، دوو کەشتی پەکخراون و پشکنین بۆ دوو کەشتیی دیکەش کراوە.
📌کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە: ناکۆکی لە ناوخۆی ئیسرائیلدا هەیە دەربارەی حە*ما*س.
📌دەستەی پەخشی ئیسرائیلی: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل و تاوتوێی پێشهاتەکانی رێککەوتنی غە*ززە و سیناریۆکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران دەکات.