سێ دوکانی گۆشتفرۆش داخران و شوێنێکیش سزا درا – وێنە؛ قایمقامیەتی چەمچەماڵ
گۆشتی بێ مۆریان هەبوو
لە چەمچەماڵ سێ قەسابخانە داخران و شوێنێکیش سزا درا
964+
شۆڕش قادری
لە چەمچەماڵ سێ قەسابخانە لەبەر ئەوەی گۆشتی بێ مۆریان هەبووە، داخران و شوێنێکیش سزا درا.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ چەند وێنەیەکی دوکانەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ دووشەممە 3.8.2026 لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ سەردانی دوکانی گۆشتفرۆشەکانیان کرد.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا بەهۆی هەبوونی گۆشتی بێ مۆر سێ دوکانی گۆشتفرۆش داخراون و شوێنێکیش بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی سزا دراوە.
+2