وێنە؛ بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر
لە هەولێر
بە ناسنامەی نوێ پارەی بەشەخۆراک لە بریکار وەردەگیرێ
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر له ئاگادارییه‌كدا سەرجەم بریكارەكانی خۆراكی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پارەی بەشەخۆراكیان لێ وه‌رناگیرێت ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ی بریكارییان نوێ نه‌بێت.
بانكی جنووبی ئیسلامی كه تایبه‌ته به وه‌رگرتنی پاره‌ی به‌شه خۆراكی له بریكاره‌كان، بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئاگادار کردووەتەوە، لەمەودوا هیچ بریكارێكی خۆراك كارەكەی ڕایی ناكرێت و ناتوانێت پارە بخاتە سەر ڤیزە كارتەكەی، ئەگەر ناسنامەی بریكاری 2026 لەگەڵ خۆی نەهێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، داوا لە بریكارەكانی خۆراك دەكات تا ئێستا ناسنامەی بریكارییان وەرنەگرتووەتەوە، بەزووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریكاری نوێ.
ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌رچووه و گشتاندنی بۆ كراوه بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كه پێویسته بریكاره‌كانی خۆراك ناسنامه‌ی 2026یان هه‌بێت.