کوالێتی بەنزینەکەیان خراپ بووە

لە کۆیە بەنزینخانەیەک سزادرا و داخرا

توانا نەقی

لە قەزای کۆیە لەلایەن لیژنەی سووتەمەنیەوە بەنزینخانەیەک هەم غەرامە کراوە و هەمیش داخراوە بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکەیەوە.

قایمقامیەتی قەزای کۆیە بڵاویکردەوە، لیژەنی سووتەمەنییان بەردەوامە لە بەدواداچوون و گەڕان و ئەمڕۆ بەنزینخانەیەکیان بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزاداوە و سێ رۆژیش دایانخستووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بەنزینخانەیە نمونەی بەنزینەکەیان لە پشکنین دەرنەچووە، بەنزینخانەکە ناوی ئاریایە و لە سەنتەری شاری کۆیەیە.