"جەنگاوەرانمان حوکم دەکەن"

قسەکەی ترەمپ بڕی نەکردووە؛ گەرووی هورمز هێشتا نەکراوەتەوە

شۆڕش قادری

قسەکەی ترەمپ تا ئێستا بڕی نەکردووە و گەرووی هورمز هەر بە داخراوی ماوەتەوە.

میدیای ئێران ڤیدیۆیەکی ئەمڕۆی گەرووی هورمزی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە، “گەرووی هورمز هێشتا نەکراوەتەوە و ئیرادەی جەنگاوەرانی ئێران بەهێز و تواناوە بەسەر ئەم رێڕەوەدا زاڵە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەپێناو کردنەوەی گەرووی هورمز و رێککەوتن لەگەڵ ئێرانییەکان، هێرشەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە راگرتووە.