زیاتر لە 70 هەزار کەس خۆیان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو ناونووس کردووە – وێنە؛ ئەرشیف
ناونووسین تەنیا سێ رۆژی ماوە و فریاکەوە
زیاتر لە 70 هەزار کەس دەیانەوێ ساڵی داهاتوو کەشیدەی حاجیان ببەستن
شۆڕش قادری
ته‌نها سێ رۆژ ماوه بۆ ناونووسینی حەجی ساڵی داهاتوو و تا ئیستاش زیاتر له 70 هه‌زار كه‌س خۆیان ناونووس كردووه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان لەزاری شێخ وریا مەولانا خالید بالیسانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره به‌وه‌كاله‌ت بڵاویکردووتەوە، تا ئێستا زیاتر له 47 داواكاری فۆرم بۆ حه‌ج پێشكه‌ش كراون كه ژماره‌یان زیاتر له 70 هه‌زار هاوڵاتییه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆسەی ناونووسین بۆ حەجی ساڵی 2027 تاوەکو رۆژی چوارشه‌ممه 5.8.2026 بەردەوام دەبێت کە لە رۆژی 21ـی مانگی رابردووەوە دەستیپێکردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وامه له وردبینیكردن بۆ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه و دوای ته‌واوبوونی وردبینكردن، واده‌ی ئه‌نجامدانی تیروپشك دیاری ده‌كرێت.