زیانەکانی بەوردی نەزانراوە

لە زاخۆ باڵەخانەیەک ئاگریگرت و شوقەیەک سووتا

964+

شۆڕش قادری

لە زاخۆ باڵەخانەیەک ئاگریگرت و شوقەیەک سووتا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ چەند وێنەیەکی باڵەخانەکەی داناوە و نووسیویەتی، “کاتژمێر 4:20 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2.8.2026 ئاگادارکراینەوە کە لە گەڕەکی شقا شوقەیەک ئاگریگرتووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەجێ تێمێکی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

بەرگری شارستانی زاخۆ هۆکار و وردەکاری زیانەکانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێ، تاڕادەیەک شوقەکە زیانی ماددی بەرکەوتووە و دەرودیواری رەش بووە.