پاڵەوانانی ژینگەپارێز هەموو زبڵ و پاشماوەی دەورووبەری قەڵایان هەڵگرتەوە – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
پاڵەوانانی ژینگەپارێز رۆژانی هەینیش ناحەسێنەوە
هەموو زبڵ و پاشماوەی دەورووبەری قەڵایان هەڵگرتەوە؛ چەند شوێنێکیشیان شۆرد
شۆڕش قادری
تیمەکانی ژینگەپارێزی هەولێر، هەرچی زبڵ و پاشماوەی کاسبکاران و گەشتیاران بوو، لەبەردەم قەڵا و دەورووبەری هەڵیانگرتەوە و زۆر بە جوانی خاوێنیان کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر چەند وێنەیەکی ناوبازاڕی داناوە و نووسیویەتی، بەسەرپەرشتی لیژنەکانی بەدواداچونی بەرێوەبەرایەتیمان، پاش سەردانی خەڵکێکی زۆر، بۆ ناو سەنتەری شار، هەڵساین بە پاککردنەوەی شەقامەکانی ناو بازار بە گشتی.
ئەم هەڵمەتی پاککردنەوەیە هەموو رۆژانی هەینی دوای ئێوارە ئەنجام دەدرێت و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
جگە لەوەش، تیمەکانی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر چەند شوێنێکی شەقامی 30 مەتری نزیک مەیدانی پەلەوەر فرۆشان و بازاری شێخەڵایان، پوخت و خاوێن شۆرد و ئامادەیان کرد بۆ سبەینێ کە یەکەم رۆژی هەفتەیە.