ئاگادارییەک بۆ شۆفێران؛

سبەی لە 20 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

سبەی لە 20 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، ئەو شۆفێرانەی پێویستیان بە بەنزینی نۆڕماڵە، بەیانی زوو خۆتان بگەیەنن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە خشتەیەکدا ناوی ئەو بەنزینخانانەی ئاشکرا کردووە کە سبەینێ شەممە 1.8.2026 بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن.

بەنزینەکە بە کارتی ئەلیکترۆنی وەردەگیرێت و ئەوانەی پێشتر وەریانگرتووە، جارێ ناتوانن وەریبگرنەوە تا ئەو کاتەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداری بڵاودەکاتەوە.

خشتەی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛

سبەی لە 20 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت