هەرچی سەوزە و میوەی گول بەدەمە دەستدەکەوێ

هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەستیپێکرد

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

هەفتەی یەکەمی هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەستیپێکرد و هەرچی سەوزە و میوەی گول بەدەمە لێی دەستدەکەوێ.

ئەم دووەم ساڵە لەسەریەک بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە هەفتەبازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی جوتیارانی هەڵەبجە دەکاتەوە و تا کۆتایی وەرزی بەرهەمی کشتوکاڵی هەموو رۆژانێکی هەینی بەردەوامی دەبێت.

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی کردنەوەی هەفتەبازاڕەکەیە و لە کاتژمێر 03:00ـی ئێوارەوە کراوەتەوە و تاوەکو کاتژمێر 10:00ـی شەو بەردەوامە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری