لە پەرلەمان زیاتر لە 100 ئیمزای بۆ کۆکرایەوە
دروستکردنی بەنداوی “دەڵگە” لە پشدەر نوسراوی جێبەجێکردنی لەلایەن عەلی زەیدییەوە بۆ دەرچوو
فەرهاد حەسەن
پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا دەڵێت، بابەتی دروستکردنی بەنداوی “دەڵگە” لە سنووری قەزای پشدەری ئیدارەی راپەڕین، لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆ وەزیرانی عێراقەوە نوسراوی جێبەجێکردنی بۆ دەرچوو.
بەرزی ئەزمەڕ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فەیسبووکەکەی بڵاویکردووەتەوە، لە رێکەوتی 6.7.2026 واتە لەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، دەستیان کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتارانی عێراق کردووە، بە ئامانجی دروستکردنی پرۆژەی بەنداوی دەڵگە لە قەزای پشدەر و بۆ ئەم مەبەستەش توانیان زیاتر لە 100 ئیمزا کۆبکەنەوە.
دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بڕیاری پێویست دەربکات بۆ خستنەبواری جێبەجێکردن و تەمویلکردنی ئەم پڕۆژەیە.
لە رۆژی 14.7.2026، نوسینگەی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ ئەنجامدانی رێکاری پێویست و بەدواداچوونی پێویست لەم بارەیەوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت “ئێمە لەم قۆناغەدا، لەپاڵ هەوڵە پەرلەمانییەکانمان، هەوڵەکانمان لەسەر ئاستی حکومەتیش چڕکردووەتەوە بەو ئومێدەی بە پشتبەستن بە بەرنامەی کابینەی نوێ، ئەم پڕۆژە ستراتیژییە هەنگاوی کردەیی بنێت و لەم کابینەیەدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.