مەسرور بارزانی:

“گرانبوونی بەنزین بەشێکی پەیوەندی بە قەیران و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە هەیە”

شۆڕش قادری

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەزربوونەوەی نرخی بەنزین و سووتەمەنی بەشێکی پەیوەندی بەو قەیران و گرژی و ئاڵۆزیانەوە هەیە کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.

مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 27.7.2027 کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەنجام داوە و لە هەوڵی دابەزاندن و جێگیرکردنی نرخی بەنزین دان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەرهەمی ناوخۆ لە کوردستان بەرهەم دێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە، یان دەبێ حکومەتی فیدڕاڵی رێگە بدات بەرهەمی ناوخۆیی بۆ سوودی ناوخۆ زیاد بکرێت، یان دەبێ رۆژانە 70 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی کوردستان بکات.

بەقسەی مەسرور بارزانی لە ئێستادا نادادپەروەری دەکرێت لە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان و دەبێ پێداچوونەوە بەو سیاسەتەدا بکرێت.

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، مەسرور بارزانی وتی، “داوا لە لایەنەکان دەکەم بێنە پێشەوەو بەیەکەوە پەرلەمان کارا بکەینەوە”.