"رەنگە زیاتر دابەزێ"

دوای نزیکەی ساڵێک دۆلار هاتەوە خانەی چلەکان

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دوای نزیکەی ساڵێک بەهای دۆلار هاتەوە خانە چلەکان و بەیانی ئەمڕۆ هەر 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ نزیکەی 149 هەزار و 800 دینار دابەزی.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی بە 964ـی وت، سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا و ئیمزاکردنی گرێبەست و رێککەوتنەکان ل بواری نەوتدا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار هەبووە.

“بڕیاری دەرکردنی حەوت بانکی عێراق لە لیستی سزاکانی ئەمریکا ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ ئەوەی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕدا زیاد ببێ و کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی دروست بکات”، جەبار گۆران وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار زیاتر دابەزێ و رەنگە 100 دۆلار بێتەوە خوار 146 و 147 هەزار دینار، بە مەرجێک شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران پەرەنەسێنێت.

جەبار گۆران پێی باشە لەم کاتەدا خەڵک مامەڵە بە دۆلار نەکەن و ئەوانەشی کە ناچارن، لە خوار 150 هەزار دینارەوە بیکڕن باشە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری