لە گەرووی هورمز
سێنتکۆم گۆڕینی ئاراستەی 12 کەشتیی بازرگانی راگەیاند
964+
ئەحمەد مستەفا
فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا “سێنتکۆم”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، گۆڕینی ئاراستەی 12 کەشتیی بازرگانی راگەیاند، دوای ئەوەی هەوڵیان دابوو گەمارۆی دەریاییی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بشکێنن.
سێنتکۆم لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “X” روونی کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا جووڵەی دوو کەشتییان پەکخستووە کە پابەندی فەرمانەکان نەبوون، و چوونەتە سەر دوو کەشتیی دیکە بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی تەواوەتییان.
سێنتکۆم باسی لەوەشکردووە، کە گەمارۆی دەریاییی ئەمریکا کە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، هێشتا بە تەواوەتی بەردەوامە و کارایە.