ئانچیلۆتی ده‌بێته راهێنه‌ری به‌ڕازیل؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
ئیدریسۆن گۆڵپارێزی به‌ڕازیل ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ڤینسیۆس جۆنیۆر و كاسیمێرۆ و میلیتاو قسه‌ی كردووه، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كارلۆ ئانچیلۆتی ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل.
ئیدریسۆن، كه گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر سیتییه، به پێكه‌نینه‌وه وتی، “ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ دووربخه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به خێراترین كات ئانچیلۆتی ریال مه‌درید جێبهێڵێت و مه‌شقی به‌ڕازیل وه‌ربگرێت”.
مانچێسته‌ر سیتی و ریال مه‌درید له قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
به‌ڕازیل له‌وه‌ته‌ی مۆندیالی 2022 كۆتایی هاتووه، بێ راهێنه‌ره و تا ئێستا چه‌ند راهێنه‌رێك به‌ربژێركراون بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی تیپه‌كه، یه‌كێك له‌وانه كارلۆ ئانچیلۆتیی ئیتالییه.