لەبن 97 دۆلارە

نرخی نەوت تاڕادەیەکی باش دابەزی

دوای ئەوەی هەفەتەی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بۆ سەروو 100 دۆلار بەرزبووەوە، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لەبن 97 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 25.7.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 96 دۆلار و 78 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 3.88٪ دابەزیوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 89 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 3.12٪ دابەزیوە.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە گرژییەکان لە گەرووی هورمز و بابولمەندەب پەرەیان سەندووە و هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی یەکتر زیاتر بوون، هەر گۆڕانکارییەک لەو دۆخەدا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا دروست دەکات.