هەولێر
پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانە خوارەوە
964+
ژێوار خدر
ئەمڕۆ لە هەولێر پێنج درۆن تێکشکێنران و خرانە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، رووداوکە کاتژمێر 9:32 تا 9:45ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 24.7.2026 روویداوە و هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاندووە و خستووەتە خوارەوە.
دەشڵێت، درۆنەکان لە رۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کرابوون و هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.