کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت - وێنە: ئاژانسەکان
دوای دوو مانگ
بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت 100 دۆلاری تێپەڕاند
ئەحمەد مستەفا
بەهۆی بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی دەریای سوور گرژییەکان لە دەریا و مەترسی سەر کەشتییەکان، نرخی نەوت بەرەو 100 دۆلار بەرزبووەتەوە لە هەندێک لە بازاڕەکان ئەو رێژەشی تێپەڕاندووە.
ئێستا نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی 99 دۆلار و 93 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، لە هەندێک لە بازاڕەکان نرخەکە سەروو 100 دۆلارە، لە کاتێکدا WTI لە 91 دۆلارو 35 سەنت مامەڵەی پێوە دەکات، ئەوەش بەهۆی توندبوونەوەی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان.
رێبوار محەمەد، پسپۆڕی گرێبەستە نەوتییەکان لەبارەی گۆرانکارییە خێراکەی نرخی نەوت بە 964ی وت، هێزەکانی حوسیی بانگەشەی ئەوەیان کردووە هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری سعودیە، ئەمەش وایکرد بەشێک لە کەشتیەکان خۆیان لە گەرووی باب ئەلمەندێب بەدوور بگرن.
بازاڕەکان زیاتر نرخەکانیان دادەنێن لە مەترسی پچڕانی دابینکردندا دوای ئەوەی نەوت لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەدا نزیکەی 20٪بەرزبووەوە.