بۆ بریکارەکانی خۆراکە
“بۆ هەر نەفەرێک لە 1500 دینار زیاتر وەربگرن سزادەدرێن”
فەرهاد حەسەن
بریکارەکانی خۆراک ئاگادار دەکرێنەوە کە لە هەر نەفەرێک کە دێت بایعی وەردەگرێت لە هەزار و 500 دینار زیاتری لێوەربگرن سزا دەدرێن.
ئەم ئاگارداری و هۆشدارییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ئاڕاستەی گشت بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە ناوەوە و دەرەوەی شار کراوە و تێیدا بڕی وەرگرتنی پارەی لە هاوڵاتییان دیاریکرد.
بەپێی نووسراوێک کە ئیمزا و خەتمی کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بەسەرەوەیە، ئاماژە بەوەکراوە کە هیچ بریکارێک مافی ئەوەی نییە لە بڕی هەزار و 500 دینار زیاتر لە هاووڵاتییان وەربگرێت.
جەختیش کراوەتەوە کە هەر بریکارێک زیاتر لەم بڕە وەربگرێت، تووشی لێپرسینەوەی تووندی یاسایی دەبێتەوە.
داوا لە سەرجەم بریکارەکان کراوە کە ئەم ئاگادارییە لە دوکانەکانیان هەڵبواسن، هەڵنەواسینی ئاگادارییەکە وەک سەرپێچی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی دادەنرێت.
داواش لە هاوڵاتییان کراوە لە کاتی بەدیکردنی هەر سەرپێچییەک یان وەرگرتنی پارەی زیاتر، بەڕێوەبەرایەتی خۆراک ئاگادار بکەنەوە.