چی روویدا؟
هێرشەکانی ئەمریکا بۆ ئێران بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە
توانا نەقی
بە هەر هۆکارێک ئاگاداری هەوالە گرنگە کانی دوێنێ شە و ئەم بەرە بەیانە نەبوون دەتوانن زۆر بە خێرایی لە هەمووی ئاگادار بن و چاوێکی پێدا بخشێننەوە و بزانن چی روویداوە.
– فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم): ئەمشە و گەرێکی دیکەی هێرشەکانیانن بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران دەستپێکردەوە.
– سێنتکۆم: شوێنە سەربازییەکانی ئێرانمان کردە ئامانج لەوانە توانا و دامەزراوەی دەریایی و سەکۆی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
– سێنتکۆم: ئامانج لەم هێرشانە راگرتنی هەڕەشەکانی ئێرانە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.
– ئاژانسی تەسنیمی ئێران: ئەمریکا لە ناوچەی سنووری شلامچەی داوە لە نێوان عێراق و ئێران و لە دیوی ئێرانەوە هێرشە موشەکیەکە کراوە.
– لە هەرشەکەی ئەم بەرەبەیانەی ئەمریکا بۆسەر دەروازەی شلامجەی ئێران دوو کەس کوژراون و 11 دیکەش بریندارە.
– رۆیتەرز: حوسیەکانی هاوپەیمانی ئێران لە چوار چێوەی گەمارۆی دەریایی لە دوو کەشتی نەوتهەڵگری سعودیەیان داوە.
سوپای پاسداران بۆ کوەیت: ئەمریکا سەروەری ئێوەی پێشێل کردووە، بۆیە هێرشەکانمان بۆ ئەو جێگایانەن کە ئەمریکا داگیری کردوون.
– ئەم گرژیانەی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاستی نرخی نەوت تەواو بەرز کردووتەوە و دەگاتە ئاستی شەڕی 40 رۆژە.
لە ناو خۆی عێراق و هەرێمی کوردستانیش ئەم هەواڵانە هەیە:
– دوای بڕیارەکەی قایمقامیەت سلێمانی، ئەمشەو چۆڵی بە شاخی گۆیژە و دۆڵەمیرانەوە دیاربوو و هەرزوو دەستکرا بە چۆڵکردنی داوێنی شاخەکە.
– حکومەتی هەرێم بڕیاریدا لێخۆشبوون لە غەرامەی هاتوچۆ درێ بکاتەوە، لێخۆشبوون لە قەرزی کارەبای پێش پرۆژەی روناکی و یەکخستنی مۆڵەتی بێ موچە بخنە بواری جێبەجێکردنەوە.
– سەبارەت بە نرخی بەزین حکومەت بڕیاریداوە کە چاودێری نرخەکان بکەن و کار بۆ دابەزاندنی بکەن بەشێوەیەکی گشتی.
– لە نەجەف ئۆفەرێکی باش هەیە بۆ قەبر کڕین، بەقیست دوامەنزڵگەی خۆت دیاری دەکەیت و کە مردی، منداڵەکانتان پێتەوە عەوداڵ نابن.