قەبر بە قیست دەکڕن

لە نەجەف خواپێداوەکان خەریکە بۆ مردنیش خۆیان لە خەڵکی هەژار جیادەکەنەوە

شۆڕش قادری

لە نەجەف خواپێداو و سەرمایەدارەکان خەریکە بۆ مردنیش خۆیان لە خەڵکی فەقیر و هەژار جیا دەکەنەوە و بە پارەی باش، دوامەنزڵگەی خۆیان دیاری دەکەن.

لە پارێزگای نەجەف کۆمپانیایەکی بازرگانی و بەڵێندەرایەتی گشتی، بەنووسراوێک ئۆفەرێکی خستووەتە بەردەم  پەروەردەی پارێزگاکە و دەڵێت، مامۆستا و کارمەندەکانتان دەتوانن، فۆڕم پڕبکەنەوە بۆ کڕینی 25 مەتر چوارگۆشە بۆ گۆڕی نمونەیی بۆ خۆیان و خێزانەکانیان، هەموو 25 مەترەکەش بە 2 ملیۆن و 900 هەزار دینار دەکڕن.

جا ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەتوانن بە شێوەی قیست و مانگانە بڕی 190 هەزار دینار بدەن، پەروەردەی نەجەفیش نووسراوی کردووە بۆ هەموو مامۆستاکان و دەڵێت، ئەگەر خوازیارن و پارەتان هەیە، وەخۆکەون و دوا مەنزڵگەی خۆتان بکڕن.