کەرکوک

کچە کوردێک لە خوێندنی عەرەبی یەکەم بوو

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمڕۆ کەرکوک پڕبوو لە یەکەم دوای ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی قۆناغی شەشی ئامادەیی لە عێراق ئاشکرا کرا یەکەمەکانی کەرکوک گڕ دەکەنەوە.

یەکێک لەو یەکەمانە کۆژین مەعروف کە کچە کوردێکە و نمرەی 100ـی بەدەست هێناوە بۆ 964 وتی، رۆژانە هەشت بۆ 10 کاتژمێر خوێندوویەتی و تەنیا لە قوتابخانە و یوتیوب خوێندوویەتی و مامۆستای تایبەتی نەگرتووە.

باوکی ئەو قوتابییە ئاماژە بەوە دەکات، زۆر دڵخۆشە و پێشتریش کچێکی دیکەی یەکەمەکان بووە و ئێستا دکتۆرە.

دایکیشی دەڵێت هەموو خزمەکانیان دایمە وتوویانە بۆ لەماڵ نایەنە دەرەوە، ئێستا دڵمان خۆشە کە بەری رەنج و ماندووبوونەکە ئەو ئەنجامە باشەی کۆژین بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی