شەقامێک لە کەلار - وێنە: ئەرشیفی 964
ئیدی بەم گەرمایە ناچنە دەرەوە
ئی پسوڵە لە گەرمیان کەوتەکار و هەر بە مۆبایلەکانتان پارەی کارەبا بدەن
شۆڕش قادری
ئی پسوڵە لە گەرمیان کەوتەکار و چیدی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە ناچار نابن، بەم گەرمایە بۆ پێدانی پارەی کارەبا رێگایەکی دوورودرێژ ببڕن و بچنە دایرەکانی کارەبا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی حکومەتی هەریم پارەدانی ئەلیکترۆنی خستە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆئەوەی هاوڵاتیان بتوانن ئەو قەرزەی لایانە، لەڕێی ئەلکترۆنییەوە بیدەنەوە، بۆ لەمەودوا هاوڵاتیانی گەرمیان دەتوانن ئەو قەرزەی لایانە، لەڕێی ئی پسوڵەوە بدەنەوە، ئەمەش کارئاسانییەکی باشە بۆیان.
ئەم سیستمە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە، رێگە بە هاوڵاتیان دەدات بە ئاسانی و بە شێوەیەکی مۆدێرن پارەی پسوڵەکانی کارەبا راستەوخۆ لە رێگەی پێنج بانک و چوار جزدانی دیجیتاڵییەوە بدەن.
هەموو بانکەکان، لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی فەرمییان پێ دراوە.
پڕۆگرامی “ئی.پسوڵە” وەک بەشێک لە پڕۆژەی پەرەپێدانی ژێرخانی داراییی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیەندرا.