جیاوازییەکی بەرچاو لە نرخی بەنزین لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا هەیە؛ سامانە سروشتییەکان هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات


ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ئەحمەد محەمەد- سلێمانی

نرخی جۆرەکانی بەنزین لە هەولێر و سلێمانى جیاوازییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بە شێوەیەک کە نرخی بەنزین لە هەولێر بەراورد بە سلێمانی لەسەر ئاستی هەر سێ جۆرەکە (سوپەر، موحەسەن، نۆرماڵ) بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزترە، بۆنمونە بۆ هەرلیترێک 250 تا 450 دینار، نرخى بەنزین لە هەولێر گرانترە.

نرخى هەرلیترێک بەنزین لە هەولێر بەم شێوەیەیە:

سوپەر: 1950 دینار
موحەسەن: 1800 دینار
نۆرماڵ: 1400 دینار
نرخى هەرلیترێک بەنزین لە سلێمانى بەم شێوەیەیە:
سوپەر: 1550 دینار
موحەسەن: 1350 دینار
نۆرماڵ: 1150 دینار
جیاوازى نرخى بەنزین لە هەولێر و سلێمانى بۆ هەرلیترێک:
سوپەر 400 دینار
موحەسەن: 450 دینار
نۆرماڵ: 250 دینار

سەبارەت بە هۆکاری ئەم جیاوازییە گەورەیە لە نرخەکاندا، سالار محەمەد، سەرپەرشتیاری لێنەکانی نەوت و گاز لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تایبەت بە 964ی راگەیاند:بەهۆی نەبوونی ماددەی خاوەوە، پاڵاوگەکان ناتوانن بەنزینی زیاتر بەرهەم بهێنن. ئەوەی ئێستا هەیە تەنیا وەرگرتنی 50 هەزار بەرمیلەکەیە، ئەوەش بەشی خواستی ناوخۆ ناکات.
سەبارەت بە هۆکاری هەرزانتریی نرخەکە لە سلێمانی، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە کرد: “رەنگە لە سلێمانی هێشتا ماددەی خاوەکەیان مابێت، بۆیە نرخەکە جیاوازیی هەیە.” جەختیشى کردەوە کە لە هەوڵدان لە رۆژانی داهاتوودا کار بۆ دابەزاندنی نرخەکان بکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح