بووە بە دوو پارچەوە
لە گوندێکی ئاغجەلەر پاشماوەی درۆن ئاگری هەڵگیرساندووە
عەزیز عەبدوڵا – گۆپتەپە
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنێک لە گوندی کانی هەنجیری سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر، ئاگرێکی گەورە دروست بووە و بە وتەی خەڵکی ناوچەکە نزیکەی 30 دۆنم پوش و پاوان و پەرێز سوتاوە.
خەڵکی گوندنشین و رێبوار، وا خەریکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن و تیمەکانی بەرگری شارستانی هاتوون بە هانایانەوە.
ئاگرەکە بەدیاریکراوی پاش کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ و لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە بە تێکشکاوی هەڵگیرساوە، خالید محەمەد گوندنشینی ناوچەکەیە ئەو بە 964ی وت، پاشماوەی درۆنەکە لەناو زەوییەکەدا ماون و بە دوو پارچەی کەوتوونەتە خوارەوە.
تیمێکی دەزگا ئەمنییەکان بە تایبەت هاتوون بۆ هەڵگرتنەوەی پاشماوەی درۆنەکان لە قەزای چەمچەماڵەوە، پەیامةیرمان سۆراغی کردووە، جگە لەو پارچەیەی ئاگرەکەی هەڵگیرساندووە، پارچەکەی دیکە مەترسی تەقینەوەی هەبووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا