ئاژەڵ و پەلەوەری دەگمەنی دیکەش هێنراوە
لە پێشانگای ئاژەڵ و پەلەوەر سمۆرەی باڵدار نمایش دەکرێت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە پارکی کورد و عەرەب لە شاری هەولێر پێشانگایەکی تایبەت بۆ ئاژەڵ و پەلەوەرەکان رێکخرا و یەکێک لە بەشداربووەکانیش سمۆرەیەکی باڵداری هێناوە.
سەید ئەحمەد، کە فرۆشیارێکی ئاژەڵ و پەلەوەرە دەگمەنەکانە بە 964ـی وت: ئەم سمۆرە باڵدارە شوێنی خۆی تایلەند و چەند وڵاتێکی ترە، بەڵام لێرە خەڵک خواستیان لەسەری هەیە و نرخەکەشی لە 150 بۆ 200 دۆلارە.
ئەو فرۆشیارە باسی لەوەشکرد، تا ئێستا 100 جووتی لەو سمۆرەیە هێناوە و لەو ژمارەیەش تەنیا 15 دانەی لا ماوە، جگەلەوەش ئاژەڵ و پەلەوەری دیکەی هێناوە و ئەوانیش نرخەکانیان لە شەش تا 50 وەرەقەیە.
پێداچوونەوە هەژان هادی