چی روویدا؟
ئەمریکا 5 کاتژمێر هێرشی کردووەتە سەر ئێران و ئێرانیش تەنیا بۆ خەلیج
توانا نەقی
ئەزانین دوێنێ شەو هیچ یارییەک نەبوو لە مۆندیال ئەمڕۆش پشووە، بەڵام کورت و پوخت بزانن دوێنێشەو و ئەم بەرەبەیانە چی روویانداوە و هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران چۆن بووە.
– درەنگانی دوێنێ شەو ترەم وتی ئەمشەو و سبەی هێرشێ چڕ دەکەکەنە سەر ئێران و کردیشیان.
– سێنتکۆم: جارێکی دیکە ئەمریکا گەمارۆی دەریایی خستەوە سەر ئێران بەندەرەکانی.
– سێنتکۆم: لە ماوی پێنج کاتژمێردا هێرشی چڕیان کردووەتە سەر بوشەهر، بەندەر عەباس، چابەهار، ئەبو موسا و کۆنارک هەروەها شوێنی سەکۆی موشەک و راداریان کردووەتەوە ئامانج.
– ترەمپ بۆ نیوز ماکس: تەنیا بەم هێرشە زۆربەی راداراو تەقەمەنی ئێرانمان لەناو بردووە.
– دۆناڵد ترەمپ: ئەوان دوو رۆژ پێش ئێستا رێککەون لەگەڵ ئێران بەڵام رێککەوتنەکە هەڵوەشاوەتەوە.
– هێرشی سعودیە بۆ سەر حوسیەکانی یەمەن درەنگانی دوێنێشەو هەزاران یەمەنی لە سەنعا هێنایە سەر شەقام وەک ناڕەزایەتی.
– ئێرانیش هێرشی کردووەتە سەر کۆمەڵێک بنکەی ئەمریکی لە وڵاتانی خەلیج و بەتایبەت ئیمارات.
– وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: هێرشەکانی ئێڕان بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەکی هیندی و بریندار بوونی هەشت کەسی دیکە.
– وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: ئیدانەی هیڕشەکانی ئێران بۆسەر کەشتیە نەوت هەڵگرە نیشتیمانییەکانی مۆمباسا و ئەلبەحیا دەکەن.
– سوپای پاسداران: بە موشەک و درۆن بنکەی پێنجی دەریایی ئەمریکایان لە بەحرەین کردووەتە ئامانج.
– سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران: پابەندین بە بەرگیریکردن لە هێڵە سوورەکان بەتایبەت گەروی هورمز.
لە ناوخۆی عێڕاق و خۆشمان ئەم هەواڵانە هەیە:
– سەرۆک وەزیرانی عێراق لە واشنتنەوە ئەمڕۆ ترەمپ دەبینێت و کۆبونەوەکانی دەست پێ دەکات و بڕیارە چەندین رێکەوتن واژوو بکەن.
-وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رەزامەندى سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیرا بە گۆرینی ناوی فرۆکەخانەکە بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی “جەلال تالەبانی”.
– وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم:کۆمپانیای “سپەیس ئێکس”کە ئیلۆن مەسک خاوەندارى دەکات، بە فەرمی داواکاریی پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی ستارلینک لە هەرێمی کوردستان کارا بکات.
– وەزارەتی بازرگانی عێراق: هەموو ئەوانەى چاوەڕێبوون پسوڵەى خۆراکەکەیان لە بریکارێکەوە بگوازنەوە بۆ بریکارێکى تر، لەمەودوا دەتوانن کارەکان دەستپێبکەن