لە رووداوێکی هاتوچۆ 12 کەس بریندار بوون
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە قەرەداغ 12 کەس بریندار بوون کە ژن و منداڵیشی تێدایە.
رووداوی هاتوچۆیەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە لە رێگای قەرەداغ بۆ دێلێژە، لە گوندی چەولگ.
بەپێی ئەو وێنانەی دەست 964 کەوتوون ئۆتۆمبێلێکی مازدا ستەیشنی رەنگ سوور، لەگەڵ پیکاب نیسانێکی دوو چاوە، بەرانانی لە یەکیان داوە.
بەهۆی رووداوەکە 12 کەس بریندار بوونە کە ژن و منداڵیشی تێدایە.
سەرچاوەیەک لە ھاتوچۆی قەرەداغ بە 964 ی راگەیاند، هۆکاری رووداوەکە بۆ تیژڕەویی و لەکۆنترۆڵ دەرچوونی مازدا ستەیشنەکە بووە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق