سلێمانی
ژنێکی تەمەن 72 ساڵ کەوتە ناو حەوزێکی ئاوەوە و گیانی لەدەستدا
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی مەلا داودی شاری سلێمانی، ژنێکی بەساڵاچوو لەکاتی پەڕینەوەی بەسەر حەوزێکی ئاودا کەوتە ناوی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن 72 ساڵ لە کاتی پەڕینەوەی بەسەر حەوزێکدا کە تایبەت دروستکراوە بۆ ئاودانی مەڕوماڵات، هاوسەنگی لەدەستداوە و کەوتووەتە ناو حەوزەکەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەجێ تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ رزگارکردنی، بەڵام تا ئەو کاتەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ژنەکە گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح