شەوی رابردوو چی گوزەرا؟

لە ئەمریکاوە تا بەغدا و تاران و هەولێر.. گرنگترین رووداو و پێشهاتەکانی جیهان

ژووری هەواڵ

لە ئەمریکاوە تا بەغدا و تاران و هەولێر.. گرنگترین رووداو و پێشهاتەکانی جیهان و ناوچەکە لە شەوی رابردووەوە تا ئەم بەیانییە لەم چەند خاڵەدا ببێنە:

📌پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا دەستگیرکردنی هەردوو تۆمەتبار (خورشید لەتیف) و (حەیدەر لەتیف)ی لەسەر فەرمانی دادگا راگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو، رۆژانی داهاتووش دادگایی دەکرێن.

📌بەبێ ئامادەبوونی موجتەبای کوڕی، لە تارانی پایتەخت نوێژی مردوو لەسەر تەرمی عەلی خامنەیی کرا، بەڵام دوو کوڕەکەی دیکە و بەرپرسانی باڵای وڵات لەوێ بوون.

📌نیویۆرک تایمز: موجتەبا خامنەیی حەزی دەکرد ئامادەی مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی بێت، بەڵام دەزگا ئەمنییەکان دژی وەستانەوە؛ لەترسی هەوڵی تیرۆرکردنی یان ئاشکرابوونی شوێنی حەشارگەکەی.

📌نیویۆرک تایمز: ناکۆکی و دابەشبوونی توند لەناو رەوتی پارێزگارانی ئێراندا هەیە.

📌نیویۆرک تایمز: پزیشکیان، قالیباف و فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران، ئێستا سەرکردایەتی ئەو رەوتە دەکەن کە لایەنگری رێککەوتنن لەگەڵ ئەمریکا.

📌نیویۆرک تایمز: پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران هۆشداریی داوەتە موجتەبا خامنەیی، کە ئەگەر گەمارۆی دەریایی بەردەوام بێت، تا کۆتایی مانگی ئاب پێداویستییە خۆراکی و پزیشکییەکان تەواو دەبن.

📌نیویۆرک تایمز: پزیشکیان بە موجتەبا خامنەیی راگەیاندووە کە ئەگەر رێککەوتنی ئاگربەست رەت بکرێتەوە، ئەو لە پۆستەکەی دەکشێتەوە، ئەمەش بەهۆی مەترسیی توندی گەمارۆ دەریاییەکەوە.

📌ترەمپ: لە پرسەکەی خامنەییدا دەمانتوانی هەموو سەرکردەکانی ئێران لەناو ببەین، بەڵام دواتر کەس نەدەما گفتوگۆی دانوستانی لەگەڵدا بکەین، سەرم سوڕما کە ئێرانییەکانم بینی لە پرسەی خامنەیی دەگرین؛ پێم وابوو خەڵک رقیان لێیەتی

📌ترەمپ: تەواوی هێزی دەریایی ئێرانمان لەناوبرد، ئێرانییەکان دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێک.

📌ئەکسیۆس لە زاری ترەمپەوە: نەتانیاهۆ داوای لێکردووم کۆبوونەوەیەک لە واشنتن ئەنجام بدەین، ئەگەری هەیە کۆبوونەوەکە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

📌ئەکسیۆس: ترەمپ دەڵێت پەیوەندیم لەگەڵ نەتانیاهۆ زۆر باشە، بەڵام نەتانیاهۆ خۆی دەزانێت کێ سەرکردەکەیە.

📌یاریدەدەری سەرۆکی روسیا: دوێنێ هەردوو سەرۆک، پۆتین و ترامپ، بۆ ماوەی کاتژمێرێک و نیو بە تەلەفۆن قسەیان کردووە، گفتوگۆکەیان کرداری و بنیاتنەر بوو، ترەمپ پێش لووتکەی ناتۆ، پێشنیاری هاوکاریی کردووە بۆ گەیشتن بە چارەسەری ململانێی ئۆکرانیا.

📌عەلی زەیدی: پاشەکشە ناکەین لە رێبازمان بۆ راوەدوونانی گەندەڵکاران، تەحەدییەکان هەرچەند بن و گوشارەکان هەرچەندە گەورە بن، لەپێناو گەڕاندنەوەی مافەکانی دەوڵەت، چەسپاندنی دەوڵەتی دامەزراوەیی و دادپەروەری، جەختیش دەکاتەوە لەسەر چاوپۆشی نەکردن لە هیچ گەندەڵکارێک “ئینتیمای بۆ هەر لایەنێک بێت”.

📌دوێنێ ئێوارە فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F16ـی عێراقی، شەش جار بۆردومانی حەشارگەی چەکدارانی د*اعـ،شـ*ـیا*ن لە سنووری ناحیەی پردێ کرد و سەرجەم چەکدارەکانی ناو حەشارگەکان کوژراون.

📌مۆندیالی 2026؛ فەڕەنسا بە ئەنجامی1-0 لە پاڕاگوای بردەوە لە قۆناغی 16 و گەیشتە قۆناغی هەشت، مەغریبیش دوای سەرکەوتنی بەسەر کەنەدا بە ئەنجامی 3-0 ، گەیشتە قۆناغی هەشت واتە چارەگی کۆتایی.

📌رۆیتەرز: رێکخراوی قاع*یدە لە تۆژئاوای ئەفریقا، بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند کە کرانە سەر پێگەکانی سوپا لە مالی.

📌میدیا فەلەستینییەکان: سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی تەقاندنەوە و وێرانکاریی گەورەی لە ناوچەی “بیت لاهیا” لە باکووری کەرتی غە*ز*زە ئەنجامدا.

📌ئاژانسی فرانس پرێس: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو دوو بوومەلەرزەیەی هەفتەی رابردوو لە ڤەنزوێلا روویاندا، بۆ دوو هەزار و 954 کەس بەرزبووەوە.