کەسایەتی کوردی و عێراقی

بۆ هاوخەمی فاتیحە لەسەر تەرمی خامنەیی دەخوێنن

ئەحمەد مستەفا

چەند کەسایەتییەکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە تاران بەشداری لە پرسەی عەلی خامنەیی، رابەری پێشووی ئێران دەکەن و لەوێ فاتیحە دەخوێنن، جگە هەرێمی کوردستان و عێراق ئەمڕۆ پرسەکە میوانی زۆری وڵاتانی جیهانی هەیە و بۆ هاوخەمی دەچن.

هەر ئەمڕۆ یەکەم رۆژی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی، عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لەو رێورەسمە، ئەم بەیانیی هەینییە 3.7.2026 گەیشتە تاران.

عەلی خامنەیی، دووەم رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە 28.2.2026 لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری تاران کوژرا، ئەم رووداوە گۆڕانکارییەکی گەورە و مێژوویی لە ناوچەکە و سیستەمی سیاسیی ئێراندا دروست کرد.