"لە سەعاتێکدا یەک ملیار دۆلاری پەیدا کردووە"
جی تی ئەی 6 هەر لەئێستاوە بازاڕەکانی شلۆق کردووە
دیلان محەمەجەزا – سلێمانی
یاری جی تی ئەی 6 هەر لەئێستاوە بازاڕەکانی شلۆق کردووە و لە چەند شوێنێک پێشوەختە یارییەکە دەفرۆشرێت کە بڕیارە مانگی 11 بڵاوبکرێتەوە.
ئارا تاریق گەنجێکی ژیرە و شارەزایی باشی لە بواری یارییە ئەلەکترۆنییەکان هەیە، ئەو بە 964ـی وت، “10 ساڵ زیاترە جی تی ئەی هیچ یارییەکی بڵاونەکردووەتەوە، بۆیە ئەم یارییە خواستێکی زۆری لەسەرە لە جیهان و کوردستانیش”.
“بەپێی ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە، گوایە لە سەعاتی یەکەمی فرۆشتنی پێشوەختەی جی تی ئەی 6، کۆمپانیاکە یەک ملیار دۆلاری پەیدا کردووە و لە ماوەی 24 سەعاتدا گەیشتووەتە، 39 ملیار دۆلار”، ئارا تاریق وادەڵێت.
قەرارە یارییەکە مانگی 11ـی ئەمساڵ بەفەرمی بڵاوبکرێتەوە و نرخەکەی ئێستا لە بازاڕی سلێمانی بە 45 هەزار دینار و 70 هەزار دینارە، بەشێوەی ئەکتیڤ و ئەکاونت، بەڵام کۆمپانیاکە خۆی بە 80 بۆ 100 دۆلار دەیفرۆشرێت.
سەبارەت بە جیاوازی ئەو نرخە، ئارا تاریق دەڵێت، ئەوان لە سێرڤەری دیکەوە دەیکڕنەوە بۆیە بۆ خۆیان و موشتەرییەکانیان هەرزانتر دەکەوێ.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری