ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی بە ئاوی پیس ئاودەدرێن لەناودەبرێن – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
هەڵمەتە و لە بازیان دەستیپكردووە
ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی بە ئاوی پیس ئاودەدرێن لەناودەبرێن
شۆڕش قادری
لە بازیان هەڵمەتێک بۆ لابردن و لەناوبردنی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانە دەستیپێکردووە کە بە ئاوی پیس و پاشەڕۆی کارگەکان ئاودەدرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیاندا لە سنوری قەزای بازیان، ئەفسەرو کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بازیان وەك یەکێک لەو لایەنانەی کە لە لیژنەی قایمقامیەتی قەزای بازیان بەشداربوون لە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەرفراوان بە مەبەستی لابردن و لەناوبردنی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی کە بە ئاوی قورس و پاشەڕۆی کارگەکان ئاو دەدران و دەبوونە مەترسی بۆ سەر ژیان و تەندروستی هاووڵاتیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە بەردەوامە تا پاکردنەوە و لەناوبردنی سەرجەم ئەو شوێنانەی بە ئاوی قورس و پاشەڕۆی کارگەکان ئاو دەدرێن.