تەمەنى 28 ساڵە
دهۆک؛ کرێکارێک کەوتە ناو ئاسانسۆر و گیانی لەدەستدا
964+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
بێوار عەبدول عەزیز وتەبێژى بەرگرى شارستانى دهۆک بە 964ـى وت،”کاتژمێر 11ـى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، کرێکارەکى تەمەن 28 ساڵ کەوتووەتە ناو ئەسانسۆرێک و گیانى لەدەستداوە”.
لەبارەى چۆنییەتى رووداوەکە، وتى،”جارێ لە لێکۆڵینەوەداین، بەڵام کاتێک گەیشتنینە سەر رووداوەکە، کرێکارەکە لە نێوان ئەسانسۆرەکە و دیوارەکە گیرى خواردبوو و گیانى لەدەستدابوو”.
کرێکارەکە دانیشتووى دهۆکە و لە ئەسانسۆرى باڵەخانەیەکى بازرگانیدا، گیانى لەدەستداوە و تەرمەکەى گواستراوەتەوە بۆ پزیشکى دادى دهۆک.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح