هێشتا رێگایەکى ناسەلامەتە
لە 11 مانگدا سێ جار رێگاى سماقوڵى چاککراوەتەوە
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو 964، تێکچوونى رێگاى سماقوڵى- هەولێرى گەیاندە بەڕێوەبەرایەتى چاككردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە چەند رۆژێکى کەمدا چاڵوچۆڵییەکانى پڕکردەوە و مەترسییەکان کەمکرانەوە.
بەم چاککردنەوەیە، رێگاى سماقوڵى بۆ هەولێر، لەماوەى 11 مانگى رابردوودا سێ جار چاککراوەتەوە، یەکەمیان لە ئابى 2025 بوو، چاککردنەوەى دووەم لە شوباتى 2026 بوو، بەڵام هێشتا رێگاکە مەترسى لەسەرە و پێویستى بە نۆژەنکردنەوەى یەکجارییە.
+3