سوپای پاسدارانی ئێران وەک هۆشدارییەک دەڵێت، تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز تەنیا لەو رێگایەنەوە دەکرێت کە ئەوان دیاریان کردوون
سوپای پاسداران:
“تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز تەنیا لەو رێگایەنەوە دەکرێت کە ئێمە دیاریمان کردوون”
شۆڕش قادری
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز تەنیا لەو رێگایەنەوە دەکرێت کە وڵاتەکەیان دیاری کردوون و گرتنەبەری هەر رێگایەکی دیکە مەترسیدار دەبێت.
هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، “چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، بێ هەماهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران، رێگایەکی نوێ بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز لەلایەن هەندێک سەرچاوەوە راگەیەنراوە کە ئەو رێگایە زۆر مەترسیدارە و مایەی قبوڵکردن نییە”.
دەشڵێت، تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز تەنیا لەو رێگایەنەوە ئەنجام دەدرێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران دیاری کردوون و هەر کەشتییەک گوێڕایەل نەبێ، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.