ئاوی زێی بچووک کەم بووەتەوە

ئەمڕۆ چەند گەڕەکێکی قەڵادزێ درەنگ ئاویان پێدەگات

شۆڕش قادری

لەبەر ئەوەی ئاوی زێی بچووک وردە وردە کەم دەبێتەوە، ئەمڕۆ چەند گەڕەکێکی قەڵادزێ درەنگ ئاویان پێدەگات و دەبێ دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە کەمێک تەحەمولیان هەبێ.

پڕۆژەی ئاوی خاس لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی قەڵادزێ دەڵێت، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو لە زێی بچووک، گەڕەکەکانی هەنارۆک و راپەڕین و شەهیدان ئاوپێدانیان دوادەکەوێت، بەڵام تا تەواوی گەڕەکەکان ئاویان پێدەدرێت بەردەوام دەبێت، تەنیا لەکاتەکانیان دوادەکەون.

تواناى پڕۆژەى ئاوى خاس بە ژمارە:

پڕۆژەی ئاوی خاس 95%ی پێداویستی ئاوى پاکى قەڵادزێ دابین دەکات.
نزیکەی 20,000 هاوبەشی ئاو لە قەڵادزێ هەیە.
لەم وەرزەدا بڕی 31 ملیۆن لیتر ئاو بە دانیشتوانى قەڵادزێ دەدات لە رۆژێکدا.