ئەگەر حەزیان لە ئیشەکە بێ ئاوایە

لە سلێمانی بە یەک کاتژمێر پاسپۆرتی هاوڵاتییەك دەركرا

964+

شۆڕش قادری

دایرەکانی خۆشمان، ئەگەر حەزیان لە ئیشێک بێ، لە یابان زووتر جێبەجێی دەکەن، ئەوەتا لە سلێمانی کاتژمێرێکی پێنەچووە پاسپۆرتی هاوڵاتییەکیان دەرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی چەند وێنەیەکی ئەو هاوڵاتییەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “هاوڵاتییەك كە باری تەندروستی باش نەبوو و پێویستی بەوە بوو، بەزووترین كات گەشتی دەرەوەی وڵات بكات، دوای ئەوەی بۆ دەرکردنی پاسپۆرت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمانی کرد، بەهەوڵ و ماندووبوونی ئەفسەر و كارمەندان توانرا لەماوەی تەنها یەك كاتژمێردا پاسپۆرتی بۆ دەربهێندرێت و كاروبارەكانی بۆ تەواو بكرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەشڵێت، هەموو كات لە خزمەت هاوڵاتیانە بۆ راییكردنی كاروبار و مامەڵەكانیان بەزووترین كات.