ئۆتۆمبێلێکى بەرگرى شارستانى
بۆ کوژانەوەى ئاگر چوو، زۆرى نەمابوو خۆیشى بسووتێت
دەریا ئەحمەد- کۆیە
بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ کە لەسەر رێگاى تەقتەق بۆ ناحیەى ئاشتى روویدا، ئۆتۆمبێلێک سووتا و بەهۆیەوە ئاگر لە پەرێز و دەغڵودانى هاوڵاتیان دروستبوو، ئۆتۆمبێلێکى بەرگرى شارستانیش کە بۆ کوژانەوەى ئاگرەکە چووبوو، خەریک بوو بسوتێت.
گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت،” دوای روداوێکی هاتوچۆ لە رێگای نێوان قەزای تەقتەق و ناحیەیی ئاشتی تیمەکانمان گەیشتنە شوێنە، بەڵام چونکە ئاگرەکە لەناو پەرێز و دەغڵ و دان بڵاو ببۆوە و ئۆتۆمبێلەکەمان ناچار بوو بچێتە شوینەکە و لەوێ توشی کێشەی تەکنیکی بوو، بەڵام خۆشبەختانە نەسوتا و توانرا ڕزگار بکرێن و لەگەڵ شۆفێرەکەشی سەلامەتە”.
وتیشى،”تیمەکانمان توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح