زیانی زۆری بە زەوییە کشتوکاڵییەکان گەیاندووە

لە نزیک قامیشلۆ ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

ئۆفیسی 964 لە قامیشلۆ

لە دەورووبەری قامیشلۆ ئاگرێکی گەورە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری گەیاندووە.

رووداوەکە ئەمڕۆ بووە و بەپێی زانیارییەکانی 964 ئاگرەکە لە چەند شوێنێکی ناوچەی هیمۆ لە رۆژئاوای قامیشلۆ، دەوروبەری فڕۆکەخانەی قامیشلو، گوندی سیحەی گەورە لە دەڤەری ترپەسپی کەوتووەتەوە، دواتر پەڕێوەتەوە بۆ سەر رێگای نێوان سەرێکانی و تەل تەمەر و تا ئێستاش نەکوژێنراوەتەوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و دانیشتووانی ناوچەکە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان، بەڵام فراوانبوونی ئاگرەکە و رەشەبا کوژاندنەوەی زەحمەت کردووە، تا ئێستاش زیانەکانی بەوردی نەزانراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری