بە بەشداری زیاتر لە 117 هەزار و 142 قوتابی
تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە کوردستان دەستیپێکرد
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی حوزەیرانی 2026 ، پرۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، کە تێیدا زیاتر لە 117 هەزار قوتابی بەشدارن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە، بەشداربووانی تاقیکردنەوەکان بەسەر پارێزگاکاندا بەم شێوەیە دابەشبوون:
پارێزگای هەولێر: 38 هەزار و 63 قوتابی.
پارێزگای سلێمانی: 26 هەزار و 563 قوتابی.
پارێزگای دهۆک: 27 هەزار و 266 قوتابی.
پارێزگای هەڵەبجە: هەزار و 590 قوتابی.
بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک، ماوەی سێ کاتژمێر لەبەردەم قوتابییاندا دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، بڕیاریشە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردوام بێت و تاوەکو رێککەوتی 8ی تەممووزی 2026 کۆتایی پێبێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح