لە هەولێر گەورەترین جامی جیهانی نمایش دەکرێت

+964
ئەحمەد شەمزین- هەولێر

لە هەولێر گەورەترین پەیکەری جامی جیهانی نمایش کراوە کە سەرنجی گەشتیاران و هاوڵاتیانی راکێشاوە.

ئەم جامی جیهانییە لە لایەن رێکخراوی “کوردستان فۆندەیشن”ـەوە داندراوە، کە دروستکردنی ماوەی 25 رۆژی خایاندووە و 26 کارمەند و ئەندازیار بەشداربوون لە رێکخستن و تەواوکردنیدا.

پەیکەرەکە هاوشێوەی جامی جیهانیی راستەقینەیە و بە شێوازێکی هونەریی سەرنجڕاکێش نەخشێنراوە، بنکەکەی بە ئاڵای کوردستان و دەستەواژەی “Welcome to Kurdistan Always” رازێندراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، بەرزیی ئەم پەیکەرە دەگاتە 6 مەتر، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە گەورەترین نموونە دروستکراوەکانی جامی جیهانی لەسەر ئاستی ناوچەکە کە تایبەت بۆ مۆندیال دیزاین کراوە.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح