"لە ئاوارەیی لەدایکبوو لە غەریبی کۆچی دوایی کرد"
لە مزگەوتەوە چاوەڕێی تەرمی هەڵکەوت عەزیز دەکەن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
هاوڕێی و کەسوکار و هاوڵاتیانی کەرکوک و رۆژنامەنوسان لە مزگەوتەوە چاوەڕێی گەیشتنی تەرمی هەوڵکەوت عەزیزی پەیامنێر دەکەن.
دلێر سەمەد هاوڕێی کۆچکردوو بە 964ـی وت، ئەوان ئێستا لە مزگەوتن و تەرمەکەش وا دەگاتە ناو کەرکوک ئەمشە و لە مزگەوت دەبن و سبەینێ نوێژی لەسەر دەکرێت و لە گۆڕستانی رەحیماوا بەخاک دەسپێردرێت.
وتیشی، هەڵکەوت لە ئاوارەیی لەدایکبوو لە غەریبیش کۆچیی دوایی کرد و بپ هەمیشە لە یادیان دەرناچێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی