لە تەمەنی 11 ساڵیدا؛ بە پاڵپشتی براکەی کچە ئەسپسوارێک پلەی سێیەم بەدەستدەهێنێت

+964
رێباز خدر

ئەمڕۆ شەممە 9-5-2026، پێشبڕکێیەکی بازدانی ئەسپسواسواری لە مەودای 80 سانیتمەتر، بە بەشداری 26 ئەسپسوار لە هەولێر بەرێوەچوو، ئامانجی پێشبڕکێکە تەنها بردنەوە نەبوو، بەڵکو چیرۆکی خێزانێکی پاڵپشت لە خۆ دەگریت بۆ کچە بچوکەکەیان.

سۆزیار خەسرۆ تەمەنی 11 ساڵە و بەشداربووی پێشبڕکێکەیە، قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی:”بەشداری 16 بتوڵەم کردووە” و خاوەنی چەندین خەڵاتە، ئاماژەوەی بەوە کرد خێزانەکەی زۆر پشتگیری دەکەن.

سۆزیار دەڵێت، خاوەنی ئەسپی خۆی نییە، بەڵام کەسێکی ئاژەڵدۆستە، لە تەمەنێکی زۆر منداڵەوە خولیای ئەسپسواری هەبووە.

هاوکات سوهەیب خەسرۆ برای کچە بەشداربووەکەیە و لە هەمانکاتدا وەک راهێنەر هاوکاری خوشکەکەی دەکات، بە 964ـی وت:”زۆر پشتگیری سۆزیار دەکەین” و ”سەرکەوتنی ئەو سەرکەوتنی ئێمەیە و دایمە لە پشتی دەبین”.

سوهەیب لە درێژەی قسەکانی باسی لەوە کرد، پاڵپشتی منداڵ لەم تەمەنە گرنگە و پەرەپێدان بە حەز و خولیاکانیان لە سۆشیاڵ میدیا و تەکنەلۆژیا دووریان دەخاتەوە.

پێداچوونەوە: شانیا بێستون