بەهۆی تەقەکانەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

لەسەر شەڕە تەقەکەی کۆڕێ چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

هەژان هادی

دوو شەو لەمەوبەر لە شارەدێی کۆڕێ لە سنووری پارێزگای هەولێر شەڕەتەقەیەک روویدا و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆش پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری لەسەر ئەو رووداوە راگەیاند.

پۆلیسی هەولێر لەسەر رووداوی شەڕەتەقەکەی شارەدێی کۆڕێ چوار تۆمەتباری بەناوەکانی (م.ف.ک) و (ف.ک.ح) و (ش.م.ح) و (ج.ج.ش) دەستگیرکردووە .

پۆلیس دەڵێت، دەست بەجێ تیمەکانی پۆلیسی هەولیر دەستیان کرد بە لێکۆلینەوە لە ئەنجام توانرا تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بەپێی مادەی  406 لە ياسای سزادان، راگيراون و لێکۆڵينەوە لە پەڕاوەکە بەردەوامە.