مۆندیالی964
کۆمەڵێک یاسای قورس بۆ مۆندیالی 2026
سۆما حەکیم زادە
تەنها چوار رۆژ ماوە بۆ دەستپێکی مۆندیال، بەڵام ئەمساڵ فیفا زۆر توندە، لەلایەک هەر رۆژە و پەڵپێک بە ئێران دەگرێت، لەلایەکی تریشەوە کۆمەڵێک یاسای قورسی بۆ هاندەران دەرکردووە.
با بزانین بۆ ئەم مۆندیالە، بردنە ژوورەوەی چی بۆ ناو یاریگاکان قەدەغەیە؟
یەکەم/ دەبەی ئاو: سەرەتا قەدەغە بوو، بەڵام دواتر فیفا بڕیارەکەی گۆڕی و ئێستا دەتوانن ئاو لەگەڵ خۆتان ببەنە ژوورەوە.
دووەم/ جانتای گەورە: بردنە ژوورەوەی جانتای گەورە و ناڕوون قەدەغەیە، دەبێت جانتاکەت بچووک و شەفاف بێت.
سێیەم/ کامێرا: کامێرای گەورە و ستاند قەدەغەیە، تەنها مۆبایل ڕێگەپێدراوە.
چوارەم/ پۆستەر: قەبارەی پۆستەر نابێت لە ٣ بە ٣ گەورەتر بێت، هەروەها نابێت هیچ دروشمێکی سیاسی، ڕەگەزپەرستی یان بازرگانی لەسەر بێت.
پێنجەم/ ئامێرە دەنگییەکان: بڵندگۆ و زوڕنا بەتەواوی قەدەغەن بۆ ئەوەی بێزاری دروست نەکەن.
شەشەم/ یارییە ئاگرینەکان: بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە چونکە مەترسیدارە و یارییەکە دەوەستێنێت.
حەوتەم/ خواردنی دەرەوە: جگە لە ئاو، هیچ جۆرە خواردنەوەیەکی گازی، کحولی، یان خواردنێکی دەرەوە ڕێگەپێدراو نییە.
بەڕای ئێوە ئەم رێکارانە پێویستن؟