راستکردنەوە کراوە

وەزارەتی کارەبا: سێ ملیار دینار گەڕێندرایەوە بۆ ماڵان

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی کارەبا دەڵێ، بڕی سێ ملیار دینار گەرێندرایەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان وەک بەشێک لە رێکارە بەردەوامەکانی راستکردنەوەی پڕۆسەی پسووڵەکردن.

وەزارەتەکە ئەوەش باسدەکات، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی هەڵە لە پڕۆسەی پسوڵەکردن، سیستەمی نوێی پسوڵەکردن نزیکەی 118,000 هاوبەشی ماڵانی دیاری کردووە کە بە تەواوی لە داشکاندنی سێ مانگی یەکەمی پڕۆژەی رووناکی سوودمەند نەبوون.

کۆی گشتی ئەو پارەیەی گەڕێندراوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان: 3.031 ملیار دینار

ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند لە پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: 117,628

تێکڕای بڕی پارەی گەڕێندراوە بۆ هاوبەشانی ماڵان: 25,768  دینار

هەموو ئەو هاوبەشانەی ماڵان بڕی داشکاندنەکانیان لە پسوڵەی مانگەکانی داهاتووی پڕۆژەی رووناکی یان قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی بۆ ئەژمار دەکرێت، ئەو هاوبەشانەی خۆیان تۆمار کردووە لە پڕۆژەی رووناکی لەرێگەی کورتەنامە ئاگادار دەکرێنەوە.

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 5.5 ملیۆن هاووڵاتی کە زیاترە لە %85ی هاووڵاتییانی کوردستان، کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە رێگای پڕۆژەی رووناکی.