دژەتیرۆر لە کەرکوک
لە سوید خەڵکی کوشتووە
تۆمەتبارێکی هەڵاتوو لە کەرکوک دەستگیرکرا
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کەرکوک، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە تاوانەکانی کوشتن و رفاندن کە لە وڵاتی سوید ئەنجامیداوە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی ئاژانسەکەدا کە بە دەست 964 گەیشتووە، مەفرەزەکانی ئاژانسی هەواڵگریی پسپۆڕ لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای کەرکوک، تۆمەتبارێکیان بە تاوانی کوشتن و ڕفاندن لە سوید دەستگیر کردووە.
ئەمەش دوای گەیشتنی زانیاریی ورد کە ئاماژەیان بە هەبوونی تۆمەتبارەکە دەکرد لەناو پارێزگاکەدا.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە دەستبەجێ مەفرەزەکان دەستیان کردووە بە چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و بەدواداچوونی مەیدانی، کە ئەوەش وای لێ کردن بتوانن دەستگیری بکەن و رادەستی لایەنە پەوەندیدارەکانی بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان لە دژی.