ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی:
گۆڕانکاری لە دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن کراوە
فەرهاد حەسەن
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی “تەسەنیم”ی ئێرانی، دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن هەندێک گۆڕانکاری بەخۆوە بینیوە.
ئاژانسەکە ئەمڕۆ هەینی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بلاویکردووەتەوە “دەقەکە تاوەکو ئەم ساتە بە شێوەیەکی کۆتایی یەکلانەکراوەتەوە و کاتێک تەواو کرا بە شێوەیەکی فەرمی رادەگەیەنرێت”.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر روونیکردووەتەوە، کە ئەو راپۆرتانەی هەندێک لە میدیا رۆژئاواییەکان لەبارەی یاداشتەکەوە بڵاویانکردووەتەوە وردبین نین، ئاماژەی بەوەشکردووە، دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەگەری، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە.
دەشڵێت “راگەیاندنی فەرمی فۆرمۆڵە و دەقە کۆتاییەکە، دەستبەجێ دوای پەسەندکردنی بە تەواوی ئەنجام دەدرێت”.